ئاگاداریه‌ك بۆ ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی
|
|
سكۆڵی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی كۆیه ده‌رچوانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌شی زانستی و وێژه‌یی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی فۆڕمی وه‌رگرتنی خوێندكاران و هه‌ر خوێندكارێك ئاره‌زوو ده‌كات با سه‌ردانی سكوڵه‌كه‌یان بكات بۆ وه‌رگرتنی فۆڕم، به‌مه‌رجێك نمره‌كانی له 60 كه‌متر نه‌بێت. تیایدا سكوڵی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی كۆیه به‌م جۆره داوا له خوێندكاران ده‌كات: "سكوڵی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش زانكۆی كۆیه، ئاگاداری ده‌رچوانی قۆناغی 12 ی ئاماده‌یی (وێژه‌یی-زانستی) ده‌كات كه هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی فۆرمی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌سكوڵه‌كه‌مان له‌ڕێكه‌وتی 25/8/2013 تاوه‌كو 5/9/2013 به‌و مه‌رجه‌ی كه تێكڕای نمره‌ی ده‌رچووی له 60% كه‌متر نه‌بێت". ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو:" هه‌ر خوێندكارێك خوازیاره ئه‌و فۆرمه به‌ده‌ست بهێنێت پێویسته ئه‌م پێداویستیانه له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت: به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌رچوون، ناسنامه‌ی باری شاریستانی، وێنه‌ی كه‌سێتی". |