بۆ فرۆشتنی نه‌وتی زیاتر، مالیكی ده‌گاته هندستان
|
PM:01:57:23/08/2013
|
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕوان ده‌كات له چه‌ند رۆژی داهاتوودا و له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هندستان گرێبه‌ستی هه‌نارده‌كردنی بڕی زیاتری نه‌وتی خاو بۆ ئه‌و وڵاته ته‌واو ببێت. له حوزه‌یرانی رابردوودا عیراق گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بوو بۆ وڵاتی هندستان و پێش وڵاتی سعودیه كه‌وت. له ئێستادا چه‌ندین كۆمپانیای وزه‌ی هندی سه‌رقاڵی وه‌به‌رهێنان له عیراقدا و ره‌نگه له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا بۆ هندستان كه دوێنێ ده‌ستی پێكرد و چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت چه‌ند رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌و وڵاته له عیراق وه‌به‌رهێنان بكه‌ن. به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌و وڵاتی هند به‌ڕێبكه‌وێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌غدای پایته‌خت و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه عیراق پێشوازی له خواستی هند ده‌كات بۆ هاریكاریكردن له بواری وزه‌دا. به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌كه‌شی، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ فڕۆكه‌خانه له شاری نیودلهی پایته‌ختی هندستان، نوری مالیكی سه‌ردانی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه كه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی عیراقی تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان. له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه مالیكی داوایكردووه تێچوووی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه بخرێته‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق. بڕیاریشه ئه‌مڕۆ وتووێژه ره‌سمییه‌كانی نێوان وه‌فده‌كه‌ی عیراق و به‌رپرسانی باڵای هندستان ده‌ستپێبكات. سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت |