شاره‌زوور... 10 ته‌ن خۆراكی به‌سه‌رچوو سوتێنرا
|
|
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور شه‌ش ته‌ن برنجی ماوه به‌سه‌ر چو و چوار ته‌ن پسكیت و شیرینی و دۆیان له ناوبرد كه له ماوه‌ی (45) رۆژی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو. مه‌ریوان تۆفیق، وته بێژی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی شاره‌زوور به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: لیژنه‌كه‌یان كه له قایمقامیه‌ت و پۆلیس و ئاسایش و ڤێته‌نه‌ری و ته‌ندروستی پێكهاتووه له‌ماوه‌ی 45 رۆژی رابردودا تونیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر 10 ته‌ن خۆراكی ماوه به‌سه‌رچودا، ئه‌مڕۆش سێشه‌ممه (27ی ئابی 2013) سه‌رجه‌م ئه‌م خۆراكانه له‌ناو بران. راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌م ماوه‌یه چه‌ند پیشه‌وه‌رێك به‌بڕی زیاتر له 200 هه‌زار دینار غه‌رامه كراون و چه‌ند فرۆشیارێكیش ئاگادار كراونه‌ته‌وه، تا مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ نه‌كه‌ن دوكانه‌كانیان ناكرێته‌وه. |