کۆمسای هۆكاری وازهێنانی لە “خۆشترین دەنگ” ئاشكراده‌كات
كچه به‌شداربووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆمسای له‌دواین قۆناغی به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگی كه‌ناڵی NRT2 وازهێنانی خۆی راگه‌یاندو وتی “چیتر له‌به‌رنامه‌كه به‌رده‌وام نابم”.
کۆمسای لە پەیوەندییەکيدا بەماڵپه‌ری (کوردمیلۆدی)ی وتوه “لە پڕۆگرامی “خۆشترین دەنگ” وازم هێنا چونکە پێم وابوو ئەگەر وازیش نەهێنم بەهۆی ئەو لێدوانەی سەبارەت بە سەرکەوتنی “ئێکس کورد لایک” دابووم دوور دەخرامەوە”.
كۆمسای زیاتر دەڵێت “لە کاری هونەری بەردەوام دەبم و لە ئێستادا کار بۆ ئەلبومێکی گۆرانی دەکەم لەگەڵ چەند کلیپێک لە ئایندەیەکی نێزیکدا بڵاودەکرێنەوە”.