Webfleet Mobile

تەنها سێ رۆژ دوای ئەوەی گالاكسی چواری كڕی، جوانە رۆیشتەوە بۆ دوكانی مۆبایلەكە‌و به ‌200 دۆلار كەمتر هاندەكەی پێفرۆشتەوە بۆئەوەی دواین مۆدێلی ئێچ تی سی بكڕێت كە تازە كەوتۆتە بازاڕەوە.

جوان بەكر، (20 ساڵ‌) خوێندكاری زانكۆیە بەشێوەیەك خولیای گۆڕینی مۆبایل بوە كە گرنگ نیە بەلایەوە چەند زەرەر دەكات لەكڕینی هاندێكی تازەو ئاماژە بەوە دەكات لەماوەی سێ رۆژدا 200 دۆلاری زەرەر كردوە، چونكە حەزی لە هاندێكی دیكە بوە، وتی «لەفرۆشتنەوەی گالاكسی چوارەكە 200 دۆلارم زەرەركرد، 250 دۆلاری دیكەم خستەوە سەری‌و ئەم ئێچ تی سیەم كڕی كە تازە