وریابن! دژه خۆره‌كان ژه‌هراوین
|
تیشكی UV ده‌بێته شێرپه‌نجه‌ی پێشت و ده‌ركه‌وتنی پیری له‌سه‌ر روخسار، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پاراستنی پێست به كرێمه‌كانی دژه خۆر گرنكیان خۆیان هه‌یه. ئێمه نامانه‌وێ به ته‌واوی رێ له گه‌یشتنی تیشكی خۆر بگرین له راستیدا رۆژانه پێویسته بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك تیشكی خۆری به‌ر بكه‌وێت، چونكه رێژه‌ی ڤیتامین D له له‌شدا به‌رز ده‌كاته‌وه كه بۆ گه‌شه كردنی له‌ش پێویسته. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش مانه‌وه له‌ژێر تیشكی خۆردا بۆ زیاتر له 20 خوله‌ك زیان به سیستمی به‌رگری له‌ش ده‌گه‌یه‌نێـت.
له ئێستادا زیاتر له 17 جۆر له پێكهاته‌ی تایبه‌تی بۆ دژه خۆر هه‌یه كه رێكخراوی FDA پشتڕاستی ئه‌مه ده‌كاته‌وه. 15 جۆریان له ماده‌ی كیمیاوی پێكهاتوون كه تیشكی UV راده‌كێشن و2 جۆره‌كه‌ی تریشی له كانزاكان دروست كراون. له‌م 15 جۆره‌شیان، 9 جۆریان به سست كره‌وه‌ی هۆرمۆنی ورد ناسراون.
بۆ ئه‌وه‌ی دژه خۆره‌كان كاریگه‌ری زۆرتریان هه‌بێت پێویسته بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك به‌ر له كه‌وتن به‌ر تیشكی خۆر له‌سه‌ر پێست بماڵدرێن. ئه‌م كرێمانه پێست له به‌ركه‌وتنی به تیشكی خۆر ده‌پارێزن، به‌ڵام زیاتر له 90% كاریگه‌ری خۆیان هه‌ر له كاتژمێری یه‌كه‌م له ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆیه ده‌بێت دووباره له پێست بدرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه بۆ 2 جۆره‌كه‌ی كه له ماده‌ی زینگی ئۆكسید و تیتانیۆمی ئه‌كسید روو نادات.
* تێكه‌ڵ به له‌شتان ده‌بن:
كرێمه دژه خۆره كیمیاویه‌كان له‌سه‌ر پێست نامێننه‌وه، به‌ڵكو له رێگه‌ی پێسته‌وه به خێرایی به‌ره‌و سیستمی سوڕی خوێن ده‌ڕۆن و له له‌شدار بڵاو ده‌بنه‌وه. دوای 2 رۆژ له خوێن و میز و شیری دایكدا ده‌ركه‌ون. ئه‌مه ئه‌گه‌ر زیانیان نه‌بێت، كێشه دروست ناكه‌ن، به‌ڵام هه‌موویان به‌مجۆره نین. وه‌ك وتمان 9 جۆریان ده‌بنه هۆی سست كردنی هۆرمۆنه‌كانی سترۆجین و پرۆژسترۆن و تستوسترۆن وتیرۆئید.
ـ* ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی دروست بوونی شێرپه‌نجه
سستی هۆرمۆنه‌كان كه به‌هۆی كرێمه‌كانی دژه‌خۆره روو ده‌دات ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی ناسروشتی له كۆپه‌ڵه و منداڵان یان زوو باڵغ بوون له ناو كچاندا. هه‌روه‌ها كاریگه‌ریان هه‌بێت له گه‌شه‌ی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و هێلكه‌دان له ناو ژناندا و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆتستان له ناو پیاواندا.
*ماده كیماویه‌كان ترسناكن:
توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر كاریگه‌ریه ژه‌هراویه‌كان كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵه به‌رده‌وامه، زۆر دژواره و ماده كیمیایه‌كانی هاوشێوه‌ی ئه‌رسنیك و بۆتۆلیزم، به خێرایی مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی ده‌كه‌ن. ئه‌م بابه‌ته مه‌ترسی تووش بوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جۆراوجۆر و نه‌خۆشیه‌كانی هۆرمۆنی به‌رز ده‌كاته‌وه.
* بێ مه‌ترسیترین دژه خۆر:
زینگی ئۆكسید و تیتانیۆم ئۆكسید له به‌رامبه‌ر بڵاو ته‌وژمی تیشكه زیانبه‌خشه‌كانی UVA وUVB به باشی كار ده‌كه‌ن ورێگه له به‌ركه‌وتنی تیشكی زیانبه‌خشی خۆر به پێست ده‌گرێت. ده‌كرێت ئه‌م دژه خۆره بۆ منداڵانیش به‌كار بێت.
* بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نزیكه‌ی 2 گرام له دژه خۆر له گشت پێستی له‌س ده‌ماڵدرێت و هه‌ر 2 كاتژمێر جارێك ئه‌مكاره دووباره ده‌كرێته‌وه.
س. چ