ئاگاداربن رۆژینهكانی فه‌یسبووك “ته‌زویرن”
كچه ئەكتەرهكهی زنجیرە درامای دووپشك (رۆژین) رایده‌گه‌یه‌نێت له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناوی ئه‌وه‌وه قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
رۆژین شەریفی كچه ئه‌كته‌ری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه لە درامای دوپشكدا رۆڵی (چاوان)ی بەرجەستەكردبوو لەرونكردنهوهیهكیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی هاوڵاتی نێردراوه رایده‌گه‌یه‌نێت “من له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك لاپەڕەی تایبەتی خۆمم نیه، به‌ڵام چه‌ندین ئهكاونتو په‌یج به‌ناوی منه‌وه كراوه‌ته‌وه‌و ئاگادری نیم‌و ته‌زویرن”.