به‌راورد له‌نێوان سامسۆنگو ئه‌پڵ
کۆمپانیای CIRP تایبه‌ت بهتوێژینهوهکانی بازاڕ ده‌رئه‌نجامی به‌راوردکاریه‌کی بڵاوکرده‌وه له‌نێوان کۆمپانیای سامسۆنگو ئه‌پڵدا، توێژینه‌وه‌که هه‌وڵیداوه جیاوازی بکات له‌نێوان به‌کارهێنه‌رانی مۆبایلی سامسۆنگو به‌کارهێنه‌رانی مۆبایلی ئه‌پڵ له‌ئه‌مه‌ریکا.
توێژینه‌وه‌که ئاشکرایکردوه به‌کارهێنه‌رانی ئایفۆن زیاتر پابه‌ندن بهمۆبایلهکانیانهوه 42% به‌کارهێنه‌رانی ئایفۆن کاتێک مۆبایلیان نوێکردۆته‌وه مۆبایلی ئایفۆنیان کڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام 43% به‌کارهێنه‌رانی مۆبایلی سامسۆنگ کاتێک مۆبایله‌کانیان نوێکردۆته‌وه گۆڕیویانه بهمۆبایلێکی تر که له‌سه‌ر سیستمی ئاندرۆید کاربکات، دور لهسامسۆنگ.
له‌به‌رامبه‌ردا سامسۆنگ توانیویه‌تی سه‌رنجی زیاتری ئه‌و موشته‌ریانه رابکێشێت که یه‌که‌م جاریانه مۆبایلی هۆشمه‌ند ده‌کڕن به‌شێوه‌یه‌ک 37% به‌کارهێنه‌رانی مۆبایلی ئاسایی له‌کاتی گۆڕینیدا مۆبایلی سامۆسنگیان کڕیوه، به‌ڵام ئایفۆن به‌ڕێژه‌ی 26% بوه، راکێشانی سه‌رنجی ئه‌و موشته‌ریانه بۆ سامسۆنگ له‌سه‌ر حسابی HTCو مۆتۆرۆلاو نۆکیا بوه، به‌ڵام موشته‌ریه‌کانی ئایفۆن لهبلاک بێریه‌وه بوه.