هه‌ڵمه‌تێك بۆ نه‌هێشتنی پرسه(تاعه‌زێ) له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا له دیاله‌و هه‌موو عێراقیش ده‌ست پێده‌كات.
هه‌ڵمه‌تێك بۆ نه‌هێشتنی "پرسه" ده‌ستی پێكرد
دیاله، ئاوێنه‌نیوز: له‌و باره‌یه‌وه راوێژكاری پارێزگای دیاله، ئه‌حمه‌د داینی، ئه‌مڕۆ(هه‌ینی) به سایتی سۆمه‌ریه‌ی راگه‌یاند، له ئێستادا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بۆ دیاله‌و هه‌موو عێراقیش ده‌ستی پێكردووه.
ناوبراو كه خۆیشی به‌شداره له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا وتی، هۆكاری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نائارامی‌و دۆخی ئه‌منیه، به تایبه‌تی له‌م ماوانه‌ی دواییدا كۆبونه‌وه‌ی پرسه‌كان له لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌كرایه ئامانج.
وتیشی ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان پێشنیاری ده‌كات بكرێـته جێگره‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی پرسه‌كان، ئه‌وه‌یه كه ناوی كه‌سی كۆچكردوو بنوسرێت به‌م شێوازه:
"كۆچكردوو گوازرایه‌وه بۆ به‌رده‌م ره‌حمه‌تی خودای به به‌زه‌یی.... بمانبورن له دانه‌نانی پرسه ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی رۆحی بونه‌وه‌ره‌كانی خودایه‌و تكایه هاوبه‌شمان بن له نزای خێر بۆ خوالێخۆشبوو، سوپاس".