ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ كوردانی رۆژئاوا ده‌ستپێده‌كات
|
PM:12:00:23/08/2013
|
وابڕیاره ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌می مزگه‌وته‌كانی كوردستان و له رێگه‌ی مامۆستایانی ئایینیه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی خێرخوازی سه‌رتاسه‌ری بۆ هاوكاریكردنی كوردانی رۆژئاوا ده‌ستپێبكات. له زنجیره‌ی هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌كیكردنی كوردانی رۆژئاوا، بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌وقاف ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ هاوكاریكردنی كوردانی رۆژئاوا بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سه‌رجه‌می مزگه‌وته‌كانی كوردستان و له رێگه‌ی مامۆستایانی ئایینیه‌وه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌ست پێده‌كات. مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بۆ سایتی زانایان رایگه‌یاند كه وێڕای ده‌ستخۆشییان بۆ هه‌موو لایه‌ك، وه‌كو یه‌كێتی زانایان و وه‌كو تاكه تاكه‌ی مامۆستایانی ئایینیش له یه‌كه‌م رۆژه‌وه رۆڵێكی باشیان هه‌بووه له كۆكردنه‌وه‌ی هاریكاری بۆ كوردانی رۆژئاوا. سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی وتی: "بۆ پشتیوانی زیاتریش وه‌كو یه‌كێتی زانایان بڕیارماندا هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری له مزگه‌وته‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكه‌ین"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقاف كردووه. وتیشی: "ئامانجیش له‌م كارانه ته‌نها به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی ئایینی و مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه، كه كورد هه‌میشه به‌م ره‌وشت و ئه‌خلاقه به‌رزه‌وه جوانه". دوای تێكچوونی بارودۆخی سوریا، ژماره‌یه‌كی زۆر كوردی رۆژئاوا روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و له ئێستادا نزیكه‌ی 200 هه‌زار كوردی رۆژئاوا ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون. |