زانیاری و بەسەرهات
نامەی ژنێ بۆ پیاوێ
لەریگادا لەتەنیشتمەوە رۆشتیت و پیت وتم چەند خۆشیت !
لە نۆرەی نانەواخانەدا چویتە پیشمەوە چونكە دەنگت بەرزتر بوو.
لە ریزی فرۆشگادا نۆرەبریت كرد چونكە بالات بەرزتر بوو.
لەهەر تەكسیەكدا سوار بووم لەپیش كریكەتدا داوای (علاقە)ت لیكردم.
لەناو پاسدا خۆتت كرد بەخەوتوو تا لەسەر هەر پیچ و تاسەیەكدا خۆت بدەیت بە سەرما.
لە دراماكەدا ژنیك لەكاتی منالبووندا قیژاندی و بەدەنگی بەرز وتت زەهری مار !
لەسەر جادە شەرت كردوو هەموو جنیوەكانت ئەتكی خوشك و دایك بوو.
لەناو پارك مادام تۆ هەیت نابیت من قاچم دریژ بكەم.
نابیت من بیمە یاریگا چونكە تۆ هوتافی نابەجی ئەكیشیت.
سەد جار خۆتت رووت كردەوەو من چاومم داخست.
بەلام ئەبیت من خۆم دابپۆشم تا تۆ ئیمانت پاریزراو بیت.
ئەبیت من گوی لە ئامۆژگارییەكانت بگرم تا بەتۆ بلین رینموونیكەر.
تۆ زەواجت نەكردووەو ئەلیی ژن هینان كەریتی یە !
هەتا زەواجم كرد سەد جار پیت وتم ترشاو.
كاتیك عاشق بویت منت خستە ناو زنجیریكی قورس و قایم.
كاتیك كە عاشق بووم وتت دایكت تۆی بۆ من داناوە.
هەزار تكات لیكردم تا پیت رازی بووم.. ئیستاش ژنەكەی دراوسیمان لە من جوانترە.
ئەبیت نیوەی شەو من ئیشكگری منالەكەمان بم نەگری تا تۆ ئارام بخەویت.
ئەبیت من جل و بەرگت بۆ بشۆم تا بەتۆ بلین قۆز و كەشخە.
ئەبیت خۆراك دروست بكەم و منالەكان ببەمە قوتابخانە تا بەتۆ بلین كاكی دكتۆر.ئەبیت من داوینم بپاریزم تا بە تۆ بلین پیاوی خاوەن شەرەف.
كاتیك لە دادگاش تەلاقت دام وتت منال مالی باوكە
.........................................................................................................................................................................................
دوورگە- ڕۆژوو تایبەتمەندییەکی هەیە کە لە سەرجەم پەرستشەکانی تردا نییە، ئەویش درانە پاڵێتی بۆ لای خودا،
هەروەک لە فەرموودەی قودسیدا هاتووە پەروەردگار دەفەرموێت {الصوم لی و انا اجزی به} رواه البخاری و مسلم و مالک و الترمذی و النسائی و البغوی، ئەمەش مایەی فەزڵ و ڕێزی ئەم پەرستشەیە ( ڕۆژوو)، لەبەر دوو هۆکاریش ئەو فەزڵ و ڕێزەی پێدراوە :
یەکەمیان: پەرستشێکی نهێنییە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کاری دڵەوە هەیە و مرۆڤ نایبینێت تاوەکو ڕییای تێبکەوێت.
دووەمیان:سەرکۆنەکردن وشکاندنی دوژمنی خودایە، چونکە هۆکاری شەیتان بۆ گومڕاکردنی مرۆڤەکان بریتییە لە ئارەزووەکان (الشهوات)، خۆپاراستنیش لە ئارەزووەکان بە نەخواردن و نەخواردنەوە دەستەبەر دەبێت، جا هەرکات زەمینەی ئارەزووەکان تەڕو پاراو بێت شەیتانەکان ڕووی تێدەکەن و دەیکەنە کێڵگەیەکی بەپیت بۆ چاندن و تۆوکردنی نەخشەو پلانەکانیان، بەوازهێنانی مرۆڤیش لە ئارەزووەکان ڕێگایان لەبەردەمدا تەسک دەبێتەوە…باس وخواسی زۆر هەن کە باس لە فەزڵ وڕێزی ڕۆژوو دەکەن و لێرەدا بواری باسکردنیم نییە.
سوننەتەکانی ڕۆژوو
پارشێوکردن و دواخستنی پارشێو، زوو شکاندنی ڕۆژوو، ڕۆژوو شکاندن بە خورما، سەخاوەتمەندی و بەخشندەیی لە ڕەمەزاندا، کاری چاکە ئەنجامدان و خێر و خێراتی زۆر، خوێندنەوە و دیراسەکردنی قورئان، مانەوە لە مزگەوت (الاعتکاف) لە ڕەمەزاندا بە تایبەتی لە (10) ڕۆژی کۆتایی ڕەمەزاندا و هەوڵدان و پەرستشی زۆرتر تێیدا، دایکی ئیمانداران عائیشە ڕەزای خودای لەسەر بێت دەفەرموێت ( کان النبی إذا دخل العشر شد مئزره، واحیا اللیل، وایقض اهله ) رواه البخاری و مسلم و ڕبوداود و الترمژی و النسائی، واتە: پێغەمبەری خودا “صلى الله علیه وسلم” لە (10)ی کۆتایی ڕەمەزاندا خۆی توندوتۆڵ دەکردەوە، شەوەکانی بە شەونوێژ و شەوبێداری زیندوو دەکردەوە، خێزانەکانی لە خەو هەڵدەستان ).
زانایان دوو مانا و ڕاڤە بۆ (شد المئزر) دەکەن:
1- دوورکەوتنەوە لە ئافرەت .
2- کینایەیە بۆ چوست وچالاکی وقۆڵ هەڵماڵین بە ئەنجامدانی کارێک.
دەڵێن هۆکاری هەوڵدانی پێغەمبەر لە ڕۆژی کۆتاییدا بۆ بەدەستهێنانی شەوی قەدر بووە، والله ڕعلم.
نهێنییەکانی ڕۆژوو و ئادابەکانی
ڕۆژوو سێ پلەی هەیە: ڕۆژووی گشتی، ڕۆژووی تایبەتی، ڕۆژووی تایبەتی تایبەت.
ڕۆژووی گشتی: بریتییە لە پاراستن و بەدوورگرتنی سک و عەورەت لە ئەنجامدانی ئارەزوو (شه‌وە).
ڕۆژووی تایبەتی: بریتییە لە پاراستن و بەدوورگرتنی چاو و زمان و دەست و قاچ و گوێَ و سەراپای ئەندامەکانی لەش لە تاوان.
ڕۆژووی تایبەتی تایبەت: بریتییە لە بەڕۆژوو بوون و خۆگرتنی دڵ لە هیممەت و ویستە نزمەکان و ئەو بیر‌و فکرانەی دەبنە هۆی دوورکەوتنەوە لەخودا و وازهێنان لە هەموو شتێک جگە لە خودا .
لە ڕەوشتەکانی ڕۆژووی تایبەتی: پاراستنی چاو، پاراستنی زمان لەهەموو ئەو وتانەی دەبنە مایەی ئازار و ناڕەحەتی خەڵک جا حەرام بن یان ناپەسەند (مەکروە)، یاخود قسانێک کە سوودیان نییە، هەروەها پاراستنی سەرجەم ئەندامەکانی تریش .
پێغەمبەری خودا دەفەرمووێت { مَنْ لم ێدَعْ قوڵ الزوا والعمڵ به، فلیس لله حاجەٌ فی انْ ێدَعَ طعامَه وشرابَه }.
واتە: هەرکەس واز لە وتەی درۆ و ناشیرین و کارکردن پێی نەهێنێت ، خودا هیچ پێویستییەکی بە وازهێنان لە خواردن و خواردنەوەی ئەو نییە .
لە ئادابەکانی ڕۆژوو ئەوەیە کە ڕۆژوووان شەو زۆر نەخوات، بەڵکو بە ئەندازەی پێویست بخوات، هەروەک لە فەرموودەدا هاتووە { ما ملا ابن آدم وعاءً شراً من بطن }. رواه الترمذی و الحاکم و ابن ماجە و ڕحمد و البغوی، چونکە ئەگەر سەرەتای شەو زۆری خوارد و تێربوو، ئەوا ناتوانێت سوود لە کاتەکانی تری شەو وەربگرێت، هەروەها ئەگەر زۆریشی خوارد لە کاتەکانی پارشێودا تا نزیک نیوەڕۆ ناتوانێت سود لە کاتەکانی تری وەربگرێت، چونکە زۆر خۆری مرۆڤ توشی تەمبەڵی و خاو وخلیچکی دەکات، بەم زۆر خۆریەش مەبەست و ئامانجی ڕۆژوو لە دەست دەدات، لەبەر ئەوەی مەبەست لە ڕۆژوو ئەوەیە کە ڕۆژووەوان تام و چێژی برسێتی هەست پێ‌بکات و واز لە خۆراکە بەتام و چێژوو ئارەزوومەندەکان بهێنێت.
بەنیسبەت ڕۆژووی سوننەتەوە، پێویستە لەو ڕۆژانەدا بێت کە فەزڵیان پێدراوە و جەختیان لەسەر کراوە و هەڵبژاردەن، جاهەندێکیان لە هەموو ساڵێکدا هەن وەک ڕۆژووی (6)ڕۆژی شەوال لە دوای ڕەمەزان (شەشەڵان)، ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە، ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا – بۆ کەسێک لە حەجدا نەبێت- ، ڕۆژووی (10)ی ذو الحجە و موحەڕڕەم.
هەندێکیشیان لە هەموو مانگێکدا دووبارە دەبنەوە، وەک سەرەتا و کۆتایی و ناوەڕاستی مانگ، جا هەرکەسێک سەرەتاو ناوەڕاست و کۆتایی مانگەکە بەڕۆژوو بوو، ئەوا کارێکی باش و چاکی کردووە، ئەگەر چی باشتر وایە کە بیخاتە ڕۆژە سپیەکان (ایام البیض)ەوە کە دەکاتە ڕۆژانی (13-14-15) بە مانگی کۆچی.
هەروەها هەندێکیان لە هەموو هەفتەیەک دووبارە دەبنەوە، وەک ڕۆژووی دووشەممە و پێنجشەممە.
باشترین ڕۆژووی سوننەتیش ڕۆژووی پێغەمبەر داوودە (علیه الصلاە والسلام) کە ڕۆژێک بە ڕۆژوو دەبوو ڕۆژێکیش دەیشکاند (واتە ڕۆژ نا ڕۆژێک بە ڕۆژوو دەبوو)، ئەمەش سێ واتا و مەبەست دەگەیەنێت:
یەکەمیان: لەو ڕۆژەدا کە بە ڕۆژوو نییە، دەروون (نفس) بەش و نەسیبی خۆی وەردەگرێت و لەو ڕۆژەشدا کە بە ڕۆژووە پەرستشی خۆی بە جێدەهێنێت، ئەمەش کۆکردنەوەی نێوان ماف و ئەرکەکانە و ئەوەش خودی داد گەرییە.
دووەمیان: ڕۆژی خواردن ڕۆژی شوکر و سوپاسگوزارییە، ڕۆژی بە ڕۆژوو بوونیش ڕۆژی ئارامگری و خۆڕاگرییە، باوەڕیش دووبەشە (سوپاسگوزاری و ئارامگری).
سێیەمیان: زۆر توند‌و بەهێزە بۆ سەر دەروون لە کاتی هەوڵ و کۆششکردن (المجاهدە) لە گەڵیدا، لەبەر ئەوەی هەرکات هۆگری حاڵ و بارێک دەبێت، یەکسەر دەیگوازێتەوە بۆ حاڵ و بارێکی تر، بەڵام لە بارەی ڕۆژووی هەمیشەیییەوە (بەدرێژایی زەمەن) ئەبو قەتادە دەگێڕێتەوە عومەری کوڕی خەتتاب پرسیاری لە پێغەمبەر “صلى الله علیه وسلم” کرد وتی ( كيف بمن يصوم الدهر كله؟ فقال ( لا صام ولا أفطر – أو لم يصم ولم يفطر ) رواه مسلم و ابوداود و النیسائی.
ئەم فەرمودەیە پەیوەستە بەو کەسانەی کە بەردەوام بە ڕۆژوو دەبن تەنانەت لەو ڕۆژانەشدا کە ڕۆژوو گرتنی تێدا قەدەغە کراوە، بەڵام ئەگەر دوو ڕۆژی هەردوو جەژنەکە و ( ایام التشریق ) کە دەکاتە سێ ڕۆژەکەی دوای جەژنی قوربان (13،12،11)ی ذو الحجە بە ڕۆژوو نەبێت و بیشکێنێت، ئەوا هیچی تێدا نییە (لا باس بذلک) ئەگەر بە بەردەوامیش بەڕۆژوو ببێت، دەگێڕنەوە لە هیشامی کوڕی عوروەوە کە باوکی ڕۆژ بەدوای ڕۆژدا و بە بەردەوامی بە ڕۆژوو دەبوو، هەروەها عائیشەش(خوا لێی ڕازی بێت) بەو شێوەیە بەڕۆژوو دەبوو.
ئەنەسی کوڕی مالیک دەفەرموێت ” ئەبوو تەڵحە لە دوای پێغەمبەری خودا چل ساڵ بە بەردەوامی و بەدوای یەکدا بەڕۆژوو بووە”.
ئەوەش بشزانە هەر کەسێک خودا زیرەکی و لێهاتووی و وریایی پێببەخشێت، مەبەستی ڕۆژوو دەزانێت و بە ئەندازەی توانا نەفسی خۆی ڕادێنێ لەسەر ئەو شتەی کە باشترە و چاکترە.
ئیبن مەسعود کەم بە ڕۆژوو دەبوو، دەیفەرموو ” ئەگەر بە ڕۆژوو بم لە ئاست ئەنجامدانی نوێژەکانمدا لاواز‌و بێ توانا دەبم، بۆیە من نوێژ بەسەر ڕۆژوودا هەڵدەبژێرم ”
هەندێک لە هاوەڵان وئەهلی سەلەفیش ئەگەر بە ڕۆژوو بونایە لە قورئان خوێندندا لاواز دەبوون، بۆیە زۆرجار ڕۆژوویان نەدەگرت تاوەکو توانای قورئان خوێندنیان هەبێت … هەموو مرۆڤێکیش باشتر و زیاتر بە حاڵ و بار و بەرژەوەندیەکانی خۆی ئاشنایە و خۆی لە هەموو کەس زیاتر تواناکانی خۆی دەزانێت.
.......................................................................................................................................................................................................
هەندێک جار کە هێلکە دەکڕین و هەندێک پیسی پێوە دەبینین، ڕەنگە هەست بە نائارامی بکەین و هێلکەکان بشۆین کە وا دەزانین پاک دەبنەوە بەم هەنگاوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە کارێکی هەڵەیە،چونکە توێکڵی هێلکە کونیلەدارە بە واتایەکی تر کونی زۆر بچوکی تێدایە بەڵام لە سروشتدا پەردەیەکی زۆر تەنک ڕووپۆشی هێلکەکەی کردووەو ئەو کونیلانەی داپۆشیوە، ئەمەش لە بنەڕەتدا بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی پارێزراوە بۆ ئەو کۆرپەلەیەی لە ناو هێلکەکەدا دروست دەبێت.
کاتێک کە ئێمە هەڵدەستین بە شۆردنی هێلکە بە تایبەتی بە ئاوی سارد،ئەو پەردەیەی کونیلەکانی داپۆشیوە لادەچێت و کونیلەکان بە دانەپۆشراوی دەمێننەوە، ئەمەش وادەکات کە بەکتریا بتوانێت بچێتە ناو هێلکەکەوەو خراپی بکات و هەندێک جار ببێتە هۆی ژەهراوی بوونمان بە تایبەتی کاتێک کە لە ڕێستۆرانتەکاندا نان دەخۆین چونکە هێلکە پێکهاتەیەکی سەرەکی زۆربەی خۆراکەکانیانە. بۆیە ئامۆژگاریمان بۆ ئێوە ئەوەیە کە هەرگیز هێلکە نەشۆن تەنها لە کاتی بەکارهێناندا نەبێت بەو مەرجەی کە ڕاستەوخۆ پاش شۆردنی بەکاربهێنرێت.
............................................................................................................................................................................................
خانمێكی خه‌ڵكی بریتانیا به‌ده‌ست حاڵه‌تێكی كه‌م وێنه‌وه ده‌ناڵێنێت، كه‌قاچی راستی ئاوساوه و كێشه‌كه‌شی له‌ئێستادا (108) كیلۆگرامه. له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی سه‌ن ی بریتانیا بڵاویكرده‌وه كه‌خاتو (ماندی سیلارز) ته‌مه‌ن 38 ساڵ، له‌لانكشایر له‌بریتانیا توانای جوڵه‌ی نه‌ماوه هه‌رچه‌نده كێشی له‌شی وه‌ك كه‌سێكی ئاساییه، به‌ڵام به‌هۆی توشبونی به‌گۆرانكارییه‌ك له‌جیناته‌كانیدا، قاچی راستی ئاوساوه‌و كێشه‌كه‌ی زۆر زیادی كردوه.
خاتو سیلارز كه‌به‌خانمه قاچ قه‌ڵه‌وه‌كه ناسراوه، ناچاربوه له‌ساڵی (2010)دا قاچی چه‌پی ببرێته‌وه چونكه رۆژانه له‌گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامدابوه‌و (32) كیلۆی زیادكردوه، و توشی هه‌وكردنێكی زۆری كردووه، به‌ڵام دوای بڕینه‌وه‌ی ئه‌و قاچه‌ی، قاچی راستیشی ده‌ستی به‌گه‌شه‌كردنی له‌راده‌به‌ده‌ر كردوه‌و به‌هۆیه‌وه كێشه‌كه‌ی له‌ئێستادا (108)كیلۆگرامه.
جێی باسه ئه‌و گۆرانكارییه له‌جینه‌كاندا له‌هه‌موو جیهاندا توشی (120) كه‌س ده‌بێ، له‌ئێستاشدا سیلارز سه‌رگه‌رمی ئه‌نجامدانی چه‌ند پشكنینێكه تا بتوانرێ چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه .
............................................................................................................................................................................................
ئاگادارى ….ئاگاداریەکی ترســــــــــــــــــــناك
هه ر موسڵمانێک ئه م هه واڵه بزانێت وبڵاو ى نه کاته وه گوناهـ باردەبێت (من كتم علمأ لجم يوم القيامة بلجام من النار)
….چونکه زانستێکى شاردۆته وه که ئاشکراکردن و بڵاو کردنه وه ده بێته هۆى ڕزگارکردنى خه ڵکێکى زۆر له زیانه کانى ڕید بووڵ
………(زیانه کانى ڕێدبووڵ)….. …
١.ده بێته هۆى نه زۆکى له پیاواندا چونکه ڤیاگراى ووروژێنه رى سێکسى تیایه که ده بێته هۆى کوشتنى تۆى پیاوان.(ئه مه ش کاتێک ده رکه وت که پیاوێک له تایله ند دواى ئه وه ى فه حسى گشتى ئه نجامدا دکتۆر پێی ڕاگه یاند که نه زۆکه پیاوه که ش ووتى من چه ند مناڵێکم هه یه چۆن واده بێت به ڵام دکتۆر پێى ڕاگه یاندن که فه حسه کان ته واوه و هه ندئ پرسیارى له و ژن و مێرده کرد و ده رباره ى خواردن و هه ندئ شتى تر وه ژنى پیاوه که ووتى پیاوه که م ڕۆژانه( ٣تا ٤ قتوو ڕێد بوو ڵ )ده خواته وه…
٢.له هه ر قتویه کى ڕێدبووڵ دا کحولى به ێژه ى ٠.٠٤%تیایه که به چه ند دانه یه ک به ته واوى سه رخۆش ده بیت (ئه مه ش پاش ئه وه ده رکه وت که پۆلیسى هاتوچۆ ىدوبه ىشوفێرێک ده ستگیر ده کات که گوایه سه رخۆشه و فه حسى بۆ ده که ن ڕاست ده رده چئ و کحول له خوێنی‌دا هه یه به ڵام شوفێره که ده ڵێت ته نها چه ند قتویه کى ڕێد بووڵى خواردۆته وه)
٣.مادده ى زیانبه خشى به دڵ تیایه وه کو ایفدرین که کاره که نزیکه له کارى ئه دریناڵین وهه روه ها کافاینى تیایه که کارى ئه و دوو مادده یه ى پێشوو خێراتر‌و زیاتر و مه ترسیدار تر ده کات له سه ردڵ.
چه ند تێبینیه کى تر له سه ر ڕێد بووڵ :
١.کارگه ى ڕێدبووڵ له ئیسرائیله و به رهه مى جوله که یه.
٢.له زۆر به ى ووڵاتان دواى فه حس کردنى له تاقیگه بڕیارى قه ده غه کردنى ڕێدبووڵ درا که ئه م ووڵاتانه ن (که ندا .ئو ستورالیا , نه رویج , دانیمارک , مالیزیا)
..................................................................................................................................................................................................
هه‌روه‌ک ده‌زانین مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ که‌وتۆته هاوین ئه‌ویش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که موسڵمانان زیاتری کاته‌که به‌رۆژوون ، کاتێکی که‌میان هه‌یه بۆ خواردن بۆیه که خواردنی دوای به‌ربانگ ده‌خورێت له شه‌ودایه‌و رۆژووه‌وان زیاتر داده‌نیشن و جوڵه‌یان که‌م ده‌بێت به‌مه‌ش چه‌ورییه‌کی زۆر کۆ ده‌بێته‌وه.
بۆیه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌مه وا باشتره میوه‌ی سندی بخورێت له پارشێودا چونکه میوه‌ی سندی به‌وه به ناو بانگه که کالۆرییه‌کی که‌می تێدایه هه‌روه‌ها ماده‌ی پۆتاسێوۆمی به رێژه‌یه‌کی زۆر تێدایه که ئه‌وه‌ش وا ده‌کات کۆلیسترۆڵ (چه‌وری)که له خوێندا کۆ بۆته‌وه بتوێته‌وه به‌مه‌ش چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کانی دڵ ده‌کات.
هه‌روه‌ها ئه‌م میوه‌یه ریژه‌یه‌کی زۆر ڤیتامین C تێدایه که خانه‌کانی له‌ش له داخوراندن ده‌پاریزێت و گه‌شه‌ی خانه‌کان رێک ده‌خات،هه‌روه‌ها ماده‌ی فۆلیک ئه‌سیدی تێدایه که خڕۆکه سووره‌کان زیاد ده‌کات وه ناهێڵێت تووشبوون به که‌م بوونه‌وه‌ی خوێن روو بدات.
خواردنی سندی به ته‌نها له‌وانه‌یه تامێکی تاڵ بدات بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانین له‌گه‌ڵ پرته‌قاڵێکدا بیکه‌ین به شه‌ربه‌ت و تێکه‌ڵیان بکه‌ین به‌مش تامی خۆشتر ده‌بێت و سوودێکی زیاتر ده‌دات.
...............................................................................................................................................................................................
نابێت ئاوی ده‌به‌ی نایلۆن بكه‌ینه ناو موجه‌میده یان ناو فرێزه‌ری سه‌لاجه تا پلەی بەستانیان دەزانن بــۆچی؟؟
لێکۆڵینەوەیەکی کەنەدی دەریخستووە کە ئەگەر ماده‌ی نایلۆن و پلاستیك بیكه‌یته شوێنێكه‌وه بیبه‌ستێت ئه‌وا دەبێتە هۆی دەرچوونی ماده‌ی (دایۆكسان) کە مادەیەکی ژه‌هراوییە و لە نایلۆنه‌كه‌وه تێكه‌ڵ بە ئاوه‌كه دەبێت و ئێمەش دواتر دەیخۆینه‌وه،
ماده‌ی دایۆكسانیش ماده‌یه‌كی ترسناكه ئەگه‌ری تووشبوون بە نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات بە تایبەتی شێرپەنجەی مەمك، بۆیه ده‌بێت خــۆمان بپارێزین لە هه‌ڵگــرتنی بتڵی ئاو یان بتڵی ساردی ''لە شوێنێك كە ئاو و شلەكه‌ی ناوی ببه‌ستێت وا باشترە لە بڕی پلاستیك شووشە یاخود ماددە سیرامییەکان بەکاربهێنرێن وەکو گۆزە و دیزە و ...هتد
لای هه‌موومان ئاشکرایه لە وەرزی هاوین خه‌ڵکی خۆشمان هەر وەکو عادەتێك ڕاهاتوون بتڵە ئاو یان هەر شلەیەك بێت دەخەنە ناو فرێزەرەوە و ئەم کارە زۆر نا تەندروستە.
جا له‌به‌ر ئه‌وه با پێکه‌وه هه‌وڵی بنبڕ کردنی ئه‌م دیارده نا ته‌ندروسته بده‌ین ...
هەروەها لە لێکۆڵینەوەکەش دا هاتووە کە بەهەمان شێوە نابێ ماددە پلاستیکییەکان بخرێنە ناو فڕنە مایکرۆییەکان بەمەستی گەرمکردنەوەی خێرای خواردنەکان ،چونکە ئەم فڕنانە گەر پلاستیکیش نەتوێنێننەوە ئەوا هانی دەردانی ماددەی دایۆکسان دەدات کە لەگەڵ خواردنەکە تێكەڵ دەبێ و زیانی دەبێت بۆ مرۆڤ.
.......................................................................................................................................................................................................
وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ده‌رباره‌ی هێرشكردنه سه‌ر كه‌مالی سه‌ید قادر |
چه‌ند خوله‌كێك پێش ئه‌و واده‌یه‌ی د. كه‌مال سه‌ید قادر كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ خۆپیشاندان دژی درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دوو ساڵی تر، له نزیك پاركی شار، له شاری هه‌ولێر د‌یاریكردبوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه به هێلكه‌و ته‌ماته‌و قوتوی ماستاو هێرشر كرایه سه‌ر ناوبراو‌و برینداركرا. له‌سه‌ر رووداوه‌كه عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ئاگاداركرانه‌وه مه‌فره‌زه‌كانیان چونه شوێنی رووداوه‌وكه‌و وتیشی، به‌وته‌ی شه‌یه‌تحاڵه‌كانی رووداوه‌كه كه‌مالی سه‌ید قادر له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا بووه به‌شه‌ڕیان و دواتر به‌بیانووی ئه‌وه‌ی مادده كحولییه‌كانی خواردووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر ناوبراو. به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: داوایان له كه‌مال سه‌ید قادر كردووه، سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه تۆمار بكات كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری، به‌ڵام ناوبراو ئاماده نه‌بوو سكاڵا تۆمار بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری نایان ناسێت، تا ئێستاش هیچ كه‌س له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه. به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: دوای ڕووداوه‌كه كه‌مال سه‌ید قادریان گه‌یاندۆته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر، پامێنێری ئێن ئاڕ تیش هه‌وڵی زۆری دا بۆ وه‌رگرتنی لێدوانی كه‌مالی سه‌ید قادر له نه‌خۆشخانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای هه‌ولێری كرد، به‌ڵام به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه رایانگه‌یاند ناوبراو له نه‌خۆشخانه چووته ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌شی داخرابوو. كه‌مال سه‌ید قادر پێشتر مامۆستای به‌شی یاسا بووه له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و خاوه‌نی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی یاسایی و سیاسییه‌و دیدو بۆچونێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان، مانگی رابردووش خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاندیدید كرد. |